چاپکردن

یاریدەدەری سەرۆک زانکۆ بۆ کاروباری زانستی

 

 

پ.د. سیروان زەند

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستیProf Sirwan

 

نوسینگه‌ی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری زانستی، سه‌رپه‌رشتی ئه‌م به‌ش و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی خواره‌وه ده‌كا‌ و، راسته‌وخۆ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی "دكتۆر سیروان زەند" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری زانستیدایه‌.

 

 

یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ، له‌ نزیكه‌وه‌ كار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆ ده‌كا بۆ بڕیاروه‌رگرتن له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ زانكۆ. هه‌روه‌ها پشتگیری سه‌رۆك ده‌كا بۆ فروانكردنی دیدی ڕوونی ئه‌كادیمی و دانانی پلانی ستراتیجی. 

له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ، سه‌رپه‌رستی به‌رنامه‌ و پلان و سیاسه‌تی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی، سه‌نته‌ر و یه‌كه‌كانی دڵنیایی جۆریی ده‌كات، تا دڵنیا بێت له‌ راستی و ته‌واوی ده‌سكه‌وته‌كان.

هه‌روه‌ها كارده‌كات له‌سه‌ر نامه‌ و نووسراوه‌ ئاڕاسته‌كراوه‌كان بۆ نووسینگه‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ بینین و چاوپێكه‌وتنی ئه‌وانه‌ی كه‌ بۆ مه‌به‌ستی راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان و پێڕاگه‌یشتن به‌ تێبینی و سه‌رنجه‌كانیان، سه‌ردانی ده‌كه‌ن.   

 

 

 

نوسينگە :  ٣٩٩٣ ٧٥٧ ٧٥٠ ٩٦٤+

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.