ئه‌م به‌شه باسی پێوه‌ره‌کانی هه‌ڵسه‌نگاندن له سۆران ده‌کات. هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌ردوو تاقیکردنه‌وه‌ی ده‌ره‌کی و ناوه‌کی به یه‌که‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌روه‌ها تاقیکردنه‌وه‌کان به شێوه‌ی نوسراو كرده‌یین. ئێمه چوار فاکه‌ڵتیمان هه‌یه له زانکۆکه‌ماندا.هه‌ر فاکه‌لتییه‌ک شێوازی هه‌ڵسه‌نگاندنی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، ئه‌مه‌ش به پشت به‌ستن به یاساکانی به‌شه‌کانی ئه‌م فاکه‌ڵتییانه له به‌رێوه‌بردنی خوێندندا. بۆ زانینی شێوازی هه‌ڵسه‌نگاندن له فاکه‌ڵتیه‌که‌تدا تکایه په‌یوه‌ندی به به‌شه‌که‌ته‌وه بکه. پێوه‌ره‌کانی نمره دانان په‌یوه‌سته به مامۆستا و وانه‌که‌ت. ئه‌گه‌ر دڵنیا نیت له پێوه‌ره‌کانی نمره دانان، ئه‌وا پێویسته په‌یوه‌ندی به مامۆستاکه‌ته‌وه بکه‌یت له کاتی ده‌وامی زانکۆ‌دا. به‌رده‌وام ئاگاداری رێبه‌ری كۆرس و كتێبه‌كانت به.
ساڵی ئه‌کادیمی:
به پشت به‌ستن به پێداویستییه‌کا‌ن و ئه‌رکه‌کان، بابه‌ته‌کان له یه‌کێک له وه‌رزه‌کانی خوێندن یان هه‌ردوو وه‌رزی خویندن، داده‌نرێن.
تاقیکردنه‌وه‌کان:
ئه‌گه‌ر پێویستت به ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌ویه له زانکۆی سۆران، ئه‌وا پێویسته ئاگاداری ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بیت:
تکایه دڵنیابه که کام تاقیکردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌یت. هه‌روه‌ها له به‌روار و کات و شوێن دڵنیابه. هه‌ندێک له قوتابییان دێنه هۆڵه‌کانی تاقیکردنه‌وه، له كاتێكدا نه به‌روار و نه ناونیشانی تاقیکردنه‌وه‌که‌یان نازانن. هه وڵ بده له‌م جۆره که‌سانه نه‌بیت. نابێت تێبینییه‌کان بۆ یه‌کتر بگوازنه‌وه و ئاڵوگۆری زانیارییه‌کانی بابه‌ته‌که بكه‌ن. نابێت قسه له‌گه‌ڵ یه‌کتر بکه‌ن و هه‌مو جۆره په‌یوه‌ندییه‌ک له نێوان قوتابییه‌کاندا قه‌ده‌غه‌یه.
پێوه‌ره‌کانی نمره دانان:
زانکۆکه‌مان پێوه‌رێکی نمره دانانی یه‌کگرتوی هه‌یه. بۆ به ده‌ست هێنانی زانیاری تێر‌و ته‌سه‌ل په‌یوه‌ندی به به‌شه‌که‌ته‌وه بکه، چونکه ئه‌م پێوه‌ر دانانه له‌وانه‌یه له کاتیکه‌وه بۆ کاتێکی تر بگۆرێت.
ئه‌نجامه‌کان:
پاش ئه‌وه‌ی که تاقیکردنه‌وه‌کان کۆتای‌یان پێ هات، ئه‌وا لیژنه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کان هه‌ڵده‌ستێت به بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کان. ئه‌گه‌ر ڕازی نیت له ئانجامه‌کان ئه‌وا ده‌توانی سکاڵا تۆمار بکه‌یت . ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌کی دیاریکراوی هه‌یه. بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به به‌شه‌که‌ته‌وه بکه.
تاقیکردنه‌وه‌ی زیاده چیه؟
تاقیکردنه‌وه‌ی زیاده تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی جێگره‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هاتوو قوتابی له تاقیکردنه‌وه راسته‌قینه‌که ده‌رنه‌چوو.
هه‌ڵسوکه‌وتی خراپ:
قوتابییانی زانکۆی سۆران ده‌بێت یاساکانی لیژنه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کان جیبه‌جێ بکه‌ن و نابێت هه‌ڵسوکه‌وتی خراپ به‌کاربێنن .
نمره و بڕوانامه :
به شێوه‌ی پێشبڕکێ نمره و بڕوانامه‌ی خۆت وه‌رده‌گریت، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی ئه‌و وانانه‌یه که خوێندووتن.
ده‌رچوون:
ئه‌و قوتابییانه‌ی که به فه‌رمی له گشت تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌رچون، ئه‌وا له کاتی ئاهه‌نگی ده‌رچوند،ا که هه‌موو ساڵێک له مانگی ته‌مموزدا ئه‌نجام ده‌درێت، به فه‌رمی ده‌رچوونیان راده‌گه‌یه‌ندرێت.