ئەم بەشە هەر لە گەڵ دامەزراندنی فاکەڵتی پەروەردەی بنیات لە ساڵی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ کراوهتهوه. ئەم بەشە ئەو قوتابییانە وهردهگرێت، کە پۆلی ١٢ی ئامادەییان تەواو کردووە و حەزیان لە زمان و ئەدەبی کوردییە. پاش بوونیان بە مامۆستا، دەرچوانی ئەم بەشە لە قوتابخانە بنەڕەتییەکان وانەی ئەدەب و زمانی کوردی دەڵێنەوە.
زمانی کوردی بناغەیەکە بۆ بنیاتنانی نەتەوەکەمان و فێربوونی کولتوور و شارستانیهتی کوردی. لەسەر هەموو چینەکانی کۆمەڵگا پێویستە کە لە کولتوور و زمانی کوردی تێبگەن و فێرببن و بە ئامرازێکی گرینگی دابنێن. زانکۆی سۆران بە گشتی و بەشی کوردی فاکەڵتییەکەمان بە تایبەتی، ئەرکێکی گەورەی لەسەر شانە تاکو فێری مامۆستاکانی نهوهی داهاتوو بکات کە زمان و ئەدەبی خۆیان وەک بەشێک لە نەتەوە و میراتی خۆیان، دابنێن.
ئامانجەکانی ئەم بەشە بریتیین لە:
•پهروهرده كردن و ئامادهكردن و ناردنی ستافی وانەووتنەوە بە سەر شوێنی ئاست بەرزدا.
•هاندانی ئەو مامۆستایانەی کە قوتابین بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی لێکۆڵینەوە و بەشداری کردن له بوارەکانی لێکۆڵینەوە.