ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه تایبه‌ته به دابین كردن و چاودێری كردنی شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌و قوتابییانه‌ی(ده‌ره‌وه‌ی شاری سۆران)، كه له زانكۆی سۆران وه‌رده‌گیرێن. ئه‌مه‌ش سه‌رجه‌م به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی كوران و كچان له‌خۆ ده‌گرێت. هه‌ر له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌دا جگه له دابین كردنی شوێنی مانه‌وه، له پێناو ره‌خساندنی هه‌لێكی گونجاو و شیاو بۆ قوتابیان، سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی وه‌ك: ( جل شۆر ( غساله ) ، سه‌لاجه ، ئامێری فێنك كه‌ره‌وه ( مبرده ) ،طباغ ، بطل غاز ، سۆپا، نه‌وت ، گیزه‌ر ،دۆڵاب ، ته‌ختی نوستن ، دۆشه‌ك ، به‌تانی ، چه‌رچه‌ف ، سه‌رین ، موكێت ، په‌رده ، لایت شحن ، تانكی نه‌وت ، ماده‌ی پاككه‌ره‌وه ، ده‌رمان ، ئاگر كوژێنه‌وه ( حریق ) ، حاویه‌ی گه‌وره و بچوك ، بۆردی راگه‌یاندن و..... هتد )، دابین ده‌كرێن. هاوكات له گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا، له ده‌می ئێواراندا به به‌رده‌وامی،فه‌رمانبه‌رانی تایبه‌ت به چاككردنه‌وه، كه‌ل و په‌له په‌ككه‌وتووه‌كانی به‌شه‌ناوخۆیییه‌كان، چاك ده‌كه‌نه‌وه .
ژماره‌ی قوتابییان و ژماره‌ی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان ساڵ بۆ ساڵ له زیاد بووندایه. ئه‌مه‌ش له لایه‌كه‌وه بۆ سیسته‌می وه‌رگرتنی قوتابی له ناوه‌ندی وه‌رگرتنی قوتابیان و له لایه‌كی تریشه‌وه بۆ فراوان بوون و گه‌شه‌سه‌ندنی زانكۆی سۆران ده‌گه‌ڕێته‌وه، له رووی كردنه‌وه‌ی فاكه‌ڵتی و به‌شی زانستی نوێوه.
شایه‌نی باسه ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، سه‌ر به یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیانه. فه‌رامنبه‌رانی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه به شێوه‌ی ( 2 ) دوو شه‌فت(ده‌م) كار ده‌كه‌ن. ده‌می به‌یانییان و ده‌می ئێواران .
پێویسته بگوترێ كه بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020، 1771 قوتابی كوڕ و كچ، له به‌شه ناوخۆییه‌كاندا جێیان كراوه‌ته‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان، له‌م به‌شانه پێكهاتووه:-
1- یه‌كه‌ی كۆگاو دابین كردن .
2- یه‌كه‌ی به‌شه‌ناوخۆیی كوران .
3- یه‌كه‌ی ژمێریاری .
4- یه‌كه‌ی كارگێری و به‌شه‌ناوخۆی كچان .
پێوه‌ندی:
به‌ڕێوه‌به‌ر: عومه‌ر مسته‌فا عالی
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ژماره ته‌له‌فۆن: 07503601213