زانكۆی سۆران ده‌یهه‌وێ له بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیدا، ببێته ناوه‌ندێكی دیار و باوه‌ڕپێكراو. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هانی توێژه‌رانی خۆی ده‌دات، كه له‌م بواره‌دا چالاك بن. بۆ گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته‌ش زانكۆ خۆی به ده‌روه‌ست ده‌زانێ كه هاوكاری پێویست پێشكه‌ش به توێژه‌رانی زانكۆ بكات، تا بتوانن به كه‌مترین به‌ربه‌ست و رێگر، توێژینه‌وه‌كانیان به‌رهه‌م بێنن. زانكۆی سۆران له‌مباره‌وه رووی:
ــ دابین کردنی داتا و زانیاری، بە هاوکاری بەرێوەبەرایەتی ئامار و پڵان دانان و بەڕێوەبەراێەتی تۆماری گشتی.
ــ ڕێگە پێدان بە سوود وەرگرتن لە هه‌موو کتێبخانەکانی سەر بە زانکۆ.
ــ ڕێگە پێدان بە سوود وەرگرتن لە هه‌موو تاقیگەکانی زانکۆ و دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی پێویستی تاقیگه‌یی.
ــ راوێژ و یارمەتیدان لە پێشوەچوونی توێژینەوە و دابینكردنی مامۆستای سه‌په‌رشتیار
و هه‌ر پێداویستییه‌كی تر كه توێژه‌ر پێویستی بێت و له توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی زانكۆدا بێت، هاوكاری توێژه‌ران ده‌كات.