بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، لە مانگی شوباتی ٢٠١٠ دامەزراوه .
دوا بەدوای ئەوە، بە فەرمانی وەزاری دەستکرا بە پێکهێنانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە زانکۆ و پەیمانگا حکومی و ئەهلییەکانی کوردستان .
سیستەمی تەندروستی و سەلامەتی، بریتییە لە دابینکردنی ژینگەیەکی ئاسودە و سەلامەت . ئەم سیستەمە هەوڵی
کەمکردنەوەی ڕووداوی نەخوازراو دەدات، لە هەموو باڵەخانەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا.
ئەمەش مافی هەموو مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و هەر میوانێکییانە، کە لەم باڵەخانانەدا، سەردانیان دەکەن .
بۆیه جێبەجێ کردنی ئەم سیستەمە ئەرکی هەموولایەکە .
کاری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی، تەنها دەستنیشانکردنی کەم و کوڕیەکانە، واتە لایەنی جێبەجێکار نییه. بۆیه وێڕای دۆزینهوهی كهم و كورتییهكان و دهستنیشان كردنیان، كۆمهڵێك رێگا پپێشنیار دهكا بۆ لایهنی جێبهجێكار بۆ نههێشتنی كهم و كورتییهكان.
گرنگترین كارهكانی ئهم بهڕێوهبهرایهتییه بریتین له:
لێکۆڵینەوەو دەستنیشانکردن و بەداواچوونی ئەو نالەبارییانەی، کە دەبنە هۆكاری ڕووداوی دڵتەزێن.
دۆزینەوەی ڕێگەچارەی خێرا بۆ کەم و کورتییەکان .
بەداواداچوون و لێپرسینەوەی چۆنییەتی چارەسەرکردنەکە .
نوسینی ڕاپۆرت و بەرزکردنەوەی بۆ سەرۆک بەش و ڕاگر و سەرۆکایەتی زانکۆ و دەستەکان و ناردنی وێنەیەکی بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی .
دەرکردنی ڕێنمایی تایبەت بە بواری تەندروستی و سەلامەتی، بۆ چارەسەرکردنی کەم وکورتییەکان .
دروستکردنی فۆڕمی بەدواداچوون بۆ ئاسانکردنی چالاکییەکان .
خولەکانی تەندروستی و سەلامەتی
ئاگر کوژاندنەوە
فریاگوزاری سەرەتایی
بەکارهێنانی کارەبا
WHMIS خولی ڕاهێنان لەسەر چۆنێتی کارکردن لە تاقیگە
Heiygen پاکوخاوێنی پزیشکی
خۆراکی دروست
ژینگە پارێزی
کاردەکەین بۆ نەهێشتنی ئەم مەترسیانەی خوارەوە :
مەترسی فیزیاوی
مەترسی کیمیاوی
مەترسی بایۆلۆجی
مەترسی میکانیکی
مەترسی کەوتن و خلیسکان
مەترسی کارەبا و ئاگر
مەترسی پەتای بڵاوەبوو
مەترسی ژەهراویبوون بە خواردن و ئاوی پیس
پێوهندی:
بهڕێوهبهر: مهحمود نورهدین مهحموود
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
healthئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.