بۆ زمان و توێژینه‌وه‌ی كولتووری كوردی/ زانكۆی سۆران
هۆبه‌ی فێركردنی زمانی كوردی
به پێی ڕێكه‌وتنێكی نێوان زانكۆی سۆران و زانكۆی (لوندی سوێدی) له ٢٠١١/٢/٢ سه‌نته‌ری هه‌ندرێن بڕوانامه‌ی فێركردنی زمانی كوردی ده‌به‌خشێته توێژه‌رانی زانكۆكانی جیهان، كه له ڕێی زانكۆی (لوند)ه‌وه ده‌نێردرێنه سه‌نته‌ری هه‌ندرێن.
ئامانج:
- فێركردنی قوتابییانی بیانی، ئه‌وانه‌ی كه به‌مه‌به‌ستی توێژینه‌وه‌ی كولتوری دێنه كوردستان .
- فێركردنی دیپلۆمات و كارمه‌ندانی قۆنسۆڵخانه‌كانی كوردستان .
- فێركردنی مامۆستایانی بیانی وانه‌بێژ له زانكۆی سۆران .
- فیركردنی مامۆستایانی بیانی سه‌نته‌ره ئه‌كادیمییه‌كانی زانكۆی سۆران.
- له پاڵ فێركردنی زمانی كوردی بۆ بیانییه‌كان، به‌شی فێركردنی زمانی كوردی له ڕێی پلان و پڕۆگرامی تایبه‌تی خۆیه‌وه، هه‌وڵی ناساندنی كولتووری كوردی ده‌دات.
ئه‌ركی به‌شی فێركردنی زمانی كوردی:
- دانانی پڕۆگرامی فێركردنی زمانی كوردی.
- كردنه‌وه‌ی خولی فێربوونی زمانی كوردی.
- پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرتی حه‌فتانه و ده‌ستنیشانكردنی كه‌م‌و كورتییه‌كان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان.
- دیاری كردنی خشته‌ی ڕۆژانه‌ی خوێندن .
- ڕاسپاردنی مامۆستا به له‌به‌رچاوگرتنی ئاستی به‌شداربووان .
بابه‌تی خوێندن:
- فێركردنی ئه‌لفبێی كوردی (نوسین و خوێندنه‌وه)
- گفت‌وگۆی ڕۆژانه
- تایبه‌تمه‌ندی ڕێزمانی كوردی
خشته‌ی وانه‌وتنه‌وه:
- حه‌فته‌ی سێ ڕۆژ
- تیۆری و پڕاكتیكی
به‌شی ڕێنووس و هه‌ڵه‌چنی
ئامانج:
- دیاریكردنی پڕۆژه‌یه‌ك بۆ ڕێنوسی یه‌كگرتووی كوردی، كه له ئێستادا له حاڵه‌تێكی خراپدایه .
- له چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی داهاتووی زانكۆدا، ده‌بێته فیلته‌ری پێش بڵاوبوونه‌وه.
- له بڵاوكراوه‌ی گۆڤاری زانكۆی سۆراندا ده‌بێته فیلته‌ر.
- یارمه‌تی مامۆستایان ده‌دات له رێی رێكخستنی رێنووس و هه‌ڵه‌چن كردنی بڵاوكراوه‌كانیان.
- ئه‌م به‌شه ده‌بێته پڕۆژه‌یه‌كی كرده‌یی ڕاهێنانی مامۆستایان و قوتابییان و فه‌رمانبه‌رانی به‌شه كارگێڕییه‌كانی ناو زانكۆ و ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ .
- زانكۆی سۆران پڕۆژه‌ی ڕێنووسێكی په‌سه‌ندكراوی ئه‌كادیمی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش ده‌بێته به‌شێك له ڕێنماییه كارگێڕییه‌كانی ناو زانكۆ و به‌شێك له ڕێبازی لێكۆڵینه‌وه (بحث تخرج) بۆ به‌شه‌كانی فاكه‌ڵتییه‌كان.
ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیار:
- سازدانی كۆنفرانسێك له‌سه‌ر ڕێنووسی كوردی، به هاوبه‌شی به‌شه كوردییه‌كان بۆ دروستكردنی كۆده‌نگییه‌ك، به‌پشت به‌ستن به‌سه‌رچاوه باو و باوه‌ڕپێكراوه‌كان.
- ڕێكخستنی وۆركشۆپێك بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووسی كوردی بۆ فه‌رمانبه‌رانی فاكه‌ڵتییه‌كان و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران .
- ده‌ركردنی نامیلكه‌ی تایبه‌ت به ڕێنووسی په‌سه‌ندكراوی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن.
- سازدانی وۆركشۆپی تایبه‌ت بۆ قوتابییان و مامۆستایانی زانكۆی سۆران و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی ده‌ڤه‌ری سۆران، بۆ چاككردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی ڕێنووسی نووسین له بڵاوكراوه‌كانیان.
به‌شی توێژینه‌وه‌ی كولتووری
ئامانج:
- بایه‌خدان به لایه‌نی كولتووری كوردی و هه‌وڵدان بۆ پاراستنی كولتوور و دروستكردنی گوتاری بایه‌خدان به كولتووری كوردی.
- چوارچێوه‌ی نووسین و لێكۆڵینه‌وه (زمانی كوردی، مێژووی كورد، ئه‌ده‌بی كوردی، كه‌له‌پوری كوردی، ئه‌ده‌بی فۆلكلۆری، فه‌رهه‌نگسازی، جوگرافیای كورد، ده‌ستنووسی كوردی، ئه‌ده‌بی كۆنه‌كراوی فۆلكلۆری، به‌ها و بابه‌ته كولتوورییه‌كان به‌گشتی...)
- بۆ توێژینه‌وه‌ی كولتووری هانی نووسه‌ر و مامۆستایانی زانكۆ و قوتابییان ده‌دات .
- له به‌شی توێژینه‌وه‌ی كولتووریدا كتێب و لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت وه‌رده‌گێڕدرێنه سه‌ر زمانی كوردی، به تایبه‌تی سه‌رچاوه‌كانی كوردناسی، كه جێی بایه‌خی توێژینه‌وه‌ی كولتوورین.
- ساغكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی كوردناسی به‌تایبه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان، واته ئه‌وانه‌ی له‌باره‌ی كوردناسییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرنگن .
- پێشنیاز و پڕۆژه‌ی جیاواز و تایبه‌ت به كولتووری كوردی له ڕێی وتار و لێكۆڵینه‌وه‌كانی به‌شی توێژینه‌وه‌ی كولتووری، بۆ كار له‌سه‌ركردن، پێشكه‌ش به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندار ده‌كرێت.
ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیار:
- وه‌رگرتنی لێكۆڵینه‌وه و پێكهێنانی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن.
- ناردنی لێكۆڵینه‌وه و وتاره‌كان بۆ به‌شی ڕێنووس و هه‌ڵه‌چنی، له پێش بڵاوبونه‌وه‌دا .
- ئه‌م به‌شه هه‌وڵی به‌شداری پێكردنی مامۆستایان و پسپۆڕان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژنه‌وه‌كانیان ده‌دات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌شی توێژینه‌وه هه‌وڵی دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندییه زانستییه‌كانی نێوانیان ده‌دات.
- ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی پێشنیازیان له خۆگرتووه، سه‌په‌رشتیاری به‌شی توێژینه‌وه، داوای پێكهێنانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌نته‌ر ده‌كات. دواتر وه‌ك كارنامه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كدا سه‌نته‌ری هه‌ندرێن، پێشكه‌ش به‌لایه‌نی په‌یوه‌نداری ده‌كات.
- مانگانه ڕاپۆرتی تایبه‌ت له لایه‌ن سه‌په‌رشتیاری به‌شی توێژینه‌وه له باره‌ی سه‌رنج و تێبینی و ئاستی سودمه‌ندی وتار و لێكۆڵینه‌وه و بڵاوكراوه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێت.
- سه‌رپه‌رشتیار به هه‌ماهه‌نگی به‌شی سه‌رپه‌رشتیاری ماڵپه‌ڕی سه‌نته‌ر، سه‌رپه‌رشتی بڵاوكردنه‌وه‌ی وتار و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كات.
ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی كه توێژینه‌وه‌كانی تێدا بڵاوده‌كرێنه‌وه:
- ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن .
- چاپه‌مه‌نی و بڵاوكراوه‌كان .
جۆری بڵاوكراوه‌كان:
نووسین و وه‌رگێڕان له باره‌ی هه‌موو بابه‌ته‌كانی كولتوور و كوردناسی.
به‌شداربوونی توێژینه‌وه:
- سه‌نته‌ری هه‌ندرێن
- مامۆستایانی زانكۆی سۆران
- مامۆستایانی زانكۆكانی كوردستان
- مامۆستیانی زانكۆ بیانییه‌كان
- توێژه‌ره ناسراوه‌كانی بواری كولتووری كوردی
- قوتابییانی زانكۆی سۆران
به‌شی ڕاگه‌یاندن و هۆشیاری
ئامانج:
- دروستكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی زانكۆی سۆران له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه كولتورییه‌كان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و دامه‌زراوه كولتوورییه‌كان .
- به‌ستنی كۆنفرانسی تایبه‌ت به كولتووری كوردی به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی به‌شی توێژینه‌وه‌ی كولتوری و كۆنووس و ڕاسپارده‌كانی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن .
- سازدانی فستیڤاڵی تایبه‌تی كه‌لتوری كوردی بۆ زیندوكردنه‌وه و پاراستنی كولتووری كوردی.
- ڕاگه‌یاندن و ناساندنی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن، له كاریگه‌رینواندن به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی.
ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیار:
- ئاماده‌كردنی بڵاوكراوه‌ی تایبه‌ت به پڕۆژه‌كانی سه‌نته‌ر .
- دروستكردنی ساڵنامه‌ی ڕووداوه مێژووییه‌كانی كوردستان و ساڵنامه‌ی كولتووری كوردی.
- ڕووماڵی هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی سه‌نته‌ر .
- كاری دیزاینی بڵاوكراوه‌كانی سه‌نته‌ر .
- ئاماده‌كردنی سیمینار و وۆركشۆپ و كۆنگره ڕۆژنامه‌نووسییه‌كانی سه‌نته‌ر .
- پلانی ڕاگه‌یاندن و به‌رنامه‌ی كۆنفرانسه‌كانی سه‌نته‌ر.
- دروستكردنی تیمی هۆشیاری بۆ به‌رنامه‌كانی سه‌نته‌ر.
- له بڵاوكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی سه‌نته‌ردا به‌شی ڕاگه‌یاندن و هۆشیاری، له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌ی ڕاگه‌یاندنی زانكۆدا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی سه‌نته‌ر، هه‌ماهه‌نگ ده‌بێت.
لاپه‌ڕه‌ی سه‌نته‌ر له تۆڕێ كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك
ئامانج:
- پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی مه‌عریفی و ئه‌كادیمی له باره‌ی كولتووری كوردی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك.
- ناساندنی كولتووری كوردی و درووستكردنی گوتاری كولتووری كوردی، وه‌ك به‌شێك شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر ئه‌و كولتووره.
- ناساندنی زانكۆ و ئه‌ركی زانكۆ له‌به‌رامبه‌ر لایه‌نه كولتوورییه په‌راوێزخراوه‌كان.
- ده‌روازه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی فۆلكلۆر و به‌شداری پێكردنی خه‌ڵك له پرسه‌كاندا.
- دروستكردنی به‌پرسیاریه‌تی بۆ خه‌ڵك و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێنماییه ئه‌كادیمییه‌كانی سه‌نته‌ر بۆ پارستنی فۆلكلۆر.
- دروستكردنی ڕا و كۆده‌نگیێك له به‌رامبه‌ر كولتووری كوردیدا.
- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌های كه‌لتوری كوردی، وه‌ك به‌رپرسیارییه‌تی تاك و دامه‌زراوه.
ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیار:
- ئاماده‌كردنی هه‌گبه‌كانی سه‌نته‌ر به هاوبه‌شی ستافی سه‌نته‌ر.
- بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌گبه (كارته) ئاماده‌كراوه‌كانی سه‌نته‌ر به پێی خشته‌ی ڕۆژانه.
- پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرتی حه‌فتانه‌ی داتا و سه‌رنج و لایكه‌كانی به‌شداربووانی لاپه‌ڕه‌كه .
- بایه‌خدان به‌زیادكردنی ئه‌ندامانی فه‌یسبووك .
- وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌رنجه‌كانی به‌شداربووانی لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووك به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ستافی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن به پێی پێویست .
- كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری كولتووری له ڕێی لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبوك.
- به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پله‌به‌ندی (ڕانكینگ) زانكۆی سۆران له ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی لینكه‌كانی زانكۆی سۆران .
- بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی سه‌نته‌ر.
- سازدانی ڕاپرسی له‌سه‌ر هه‌ندێ پرسی زمانه‌وانی و كولتووری كوردی .
ماڵپه‌ڕی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن
به‌شه‌كانی ماڵپه‌ری سه‌ربه‌خۆی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن
- سه‌ره‌تا: شێوه‌ی دیزاینی ماڵپه‌ره‌كه و لینكه‌كانه.
- هه‌واڵ‌و چالاكی: هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی سه‌نته‌ر له‌خۆ ده‌گرێت.
- به‌شه‌كانی سه‌نته‌ر: زانیاری له باره‌ی هه‌موو به‌شه‌كانی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن وه‌كو ستاف و سه‌رپه‌رشتیار و ئامانج و ئه‌ركه‌كانی له‌خۆده‌گرێت .
- وتار و لێكۆڵینه‌وه: هه‌موو ئه‌و وتار لێكۆڵینه‌وانه ده‌گرێته‌وه، كه له باره‌ی كوردناسی و كولتووری كوردی له لایه‌ن مامۆستیانی زانكۆ و نووسه‌رانه‌وه، پێشكه‌ش ده‌كرێن.
- دابه‌زاندن: له به‌شی په‌رتوكه‌كاندا دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی نووسه‌ران، هه‌موو ئه‌و په‌رتوكانه به خۆڕایی بۆ دابه‌زاندن ده‌خرێنه به‌رده‌ستی خوێنده‌وارانی كورد، كه ته‌نها ئه‌و بابه‌تانه ده‌گرێته‌وه، كه تایبه‌تن به كولتووری كوردی. هه‌روه‌ها له به‌شی دابه‌زاندنی ڤیدیۆ، ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی كه له لایه‌ن سه‌نته‌ره‌وه تایبه‌ت به كولتوری كوردی ئاماده‌كراون، ئاه‌زوومه‌ندان ده‌توانن دایان به‌زێنن .
- فێربوونی زمانی كوردی: ئه‌م به‌شه‌ی ماڵپه‌ڕ وێڕای زانیاری له باره‌ی زمانی كوردییه‌وه، به شێویه‌كی ئه‌لیكتڕۆنی راِسته‌وخۆ له ماڵپه‌ڕ به‌بێ مامۆستا، ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ فێربوونی زمانی كوردی.
- وه‌رگێڕان: له‌م به‌شه‌دا وێڕای كۆمه‌ڵێك بنه‌مای وه‌رگێڕان به پێی زمانی كوردی، زۆر كتێبی وه‌رگێڕان داده‌نرێن و ئاره‌زوومه‌ندان ده‌توانن دایان به‌زێنن و سوودیان لێ وه‌رگرن.
- هه‌گبه‌ی وێنه‌كان: له‌م به‌شه‌دا هه‌موو ئه‌و هه‌گبه ئاماده‌كراوانه له‌خۆ ده‌گرێت كه له لاپه‌ڕه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكدا، خراونه‌ته‌ڕوو، ئاره‌زوومه‌ندان ده‌توانن به لۆگۆی سه‌نته‌ری هه‌ندرێنه‌وه هه‌موویان دابه‌زێنن .
- هه‌گبه‌ی وێنه: له‌م به‌شه‌دا به پێی پۆلبه‌ندیێك، ئاره‌زوومه‌ندان ده‌توانن به‌سه‌دان وێنه‌ی جۆراوجۆری كولتووری تایبه‌ت به سه‌نته‌ری هه‌ندرێن ببین و دابه‌زێنن .
- له‌باره‌ی ئێمه‌وه: ستاف و سه‌رپه‌رشتیار و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌موو به‌شه‌كانی سه‌نته‌ر له‌خۆ ده‌گرێت، له‌ڕێی ئه‌م به‌شه‌وه هه‌موو ڕاسپارده و پێشنیازێكمان به‌ده‌ست ده‌گات.
ئامانج:
- ماڵپه‌ڕی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌كی به‌هێز بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه و وتاری نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و مامۆستایان.
- له رێی بڵاوكردنه‌وه‌ی وتار و لێكۆڵینه‌وه‌كانی ماڵپه‌ڕی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن، پردی پێوه‌ندی له باره‌ی یه‌كگوتاری به‌رامبه‌ر كولتووری كوردی دێته‌كایه‌وه.
- ئه‌م ماڵپه‌ڕه هه‌وڵێكی ئه‌كادیمی گرنگی ناساندنی كولتووری كوردییه.
- ئه‌م ماڵپه‌ڕه له ڕێی به‌رنامه‌كانی خۆیه‌وه هه‌وڵی دروستكردنی گوتاری كولتووری كوردی، وه‌ك شوناس و ده‌ستگرتن به میكانیزمه‌كانی مه‌ترسی ونبوونی كولتووری كوردی ده‌دات.
- له ڕێی به‌رنامه‌ی كاری ماڵپه‌ڕ به هه‌ردوو به‌شی بینراو و نوسراو، هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌های كولتووری كوردی، وه‌ك به‌رپرسیارییه‌تی تاك و دامه‌زراوه، له ئاست كولتووری كوردی ده‌دات.
- هه‌موو ئه‌و نوسراو و كارنه‌ی له ڕێی ماڵپه‌ڕه‌كه‌وه بڵاوده‌بنه‌وه، له داهاتوودا ده‌بنه پڕۆژه‌ی زنجیره كتێبی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن .
- له ماڵپه‌ڕی سه‌نته‌ری هه‌ندرێندا ڕۆژانه له ڕێی ساڵنامه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن، ڕووداوه‌كانی ڕۆژانه و ڕۆژمێری كولتووری كوردی ده‌خرێنه‌ڕوو .
ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیاری ماڵپه‌ڕی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن:
- خستنه‌سه‌ر(ئه‌پلۆدكردن)ی زانیاری بۆ به‌شه‌كانی ماڵپه‌ڕ به شێوه‌ی ڕۆژانه و به پێی پێویست.
- سه‌رپه‌رشتیاری ماڵپه‌ڕ له‌گه‌ل ستافی هه‌ڵسه‌نگێنه‌رانی بڵاوكردنه‌وه‌ی وتار و لێكۆڵینه‌وه بۆ بڵاوكردنه‌وه، له په‌یوه‌ندیدا ده‌بن.
- سه‌رپه‌رشتیاری ماڵپه‌ڕ له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی وه‌رگێڕان و ڕاگه‌یاندن و هۆشیاری و سه‌رپه‌رشتیاری لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووك بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی به‌شه‌كانی ناو ماڵپه‌ڕه‌كه، له په‌یوه‌ندیدا ده‌بێ.
- سه‌رپه‌رشتیار حه‌فتانه له باره‌ی چالاكی خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌كه و ڕێژه‌ی (دابه‌زاندن) داونلۆدكردن و په‌یوه‌ندیكردن به ماڵپه‌ڕه‌وه، ڕاپۆرتی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات.
به‌شی وه‌رگێڕان
ئامانج:
- كۆكردنه‌وه‌ی وه‌رگێڕه‌كانی زانكۆی سۆران به هه‌موو زمانه بیانییه‌كانه‌وه.
- پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ی چاپكردنی كۆمه‌ڵێك كتێبی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن له هه‌موو به‌شه‌كانی فاكه‌ڵتییه‌كانی زانكۆی سۆران.
- وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی زاراوه‌كانی زانسته مرۆڤایه‌تی و به‌شه زانستییه‌كان به تایبه‌تی ئه‌و به‌شانه‌ی له زانكۆی سۆراندا هه‌ن.
- وه‌رگێڕانی به‌شێكی گرنگی ئه‌و ڕینمایی و پێوه‌ره ستانداردانه‌ی، كه وه‌ك مێتۆدی نوسین و لێكۆڵنه‌وه‌ی بواری توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌نوسرێن و له كوردیدا نین یان كه‌من.
- به‌ستنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی هه‌موو فاكه‌ڵتییه‌كانی زانكۆی سۆران به سه‌نته‌ری هه‌ندرێن، بۆ ڕاسپاردنی پێویستییه‌كانی به‌شه‌كانی فاكه‌ڵتییه‌كان بۆ وه‌رگێڕان و ده‌ستنیشانكردنی سه‌رچاوه‌ی پێویست .
- وه‌رگێڕانی ڕێنماییه‌كان له ڕێی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆرانه‌وه بۆ چه‌ندین زمانی پێویست، كه به پێی گشتاندنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران، بۆ فاكه‌ڵییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان ده‌نێردرێن.
ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیار:
- ڕاسپاردنی وه‌رگێڕه‌كانی زانكۆ و ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ بۆ وه‌رگێڕانی بابه‌تی پێویست بۆ چاپ و ماڵپه‌ڕی زانكۆ، به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ به‌شی توێژینه‌وه و ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و سه‌نته‌ر، ده‌بێت .
- بایه‌خدان به‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به كولتووری كوردییه‌وه.
- دیاریكردنی چه‌ند ڕێنمایێكی پێویست وه‌ك ڕێباز (مێتۆد) بۆ چۆنیه‌تی وه‌رگێڕانی زمانه بیانییه‌كان بۆ زمانی كوردی.
- وه‌رگێڕان و بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتووری كوردی بۆ زمانه بیانییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی كولتوور و ئه‌ده‌ب و ئه‌ده‌بی فۆلكلۆری كوردیش، بخرێته چوارچێوه‌ی ئه‌ده‌بیاتی گه‌لانه‌وه.
- سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌شی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی له ماڵپه‌ڕی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن.
- وه‌رگێڕانی هه‌ندێ بابه‌تی ماڵپه‌ڕ بۆ سه‌ر زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی.
هۆبه‌ی چاپ‌و چاپه‌مه‌نی
ئامانج:
- چاپكردنی گوڵبژێرێك له كتێبی كوردی و پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كانی توێژینه‌وه‌ی كولتووری كوردی و كۆكردنه‌وه‌ی كه‌رسته‌خاوه‌كانی ئه‌و كولتووره.
- هانی مامۆستا و قوتابی و شه‌یدایانی بواری فۆلكۆری كوردی ده‌دات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان.
- به‌شی چاپ‌و چاپه‌مه‌نی ده‌بێته هه‌لێكی گرنگ بۆ راِسپاردنی مامۆستا و قوتابی و فۆلكلۆریستان، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی فۆلكلۆری به تایبه‌تی سنوری ناوچه‌ی سۆران .
- به‌شی چاپ‌و چاپه‌مه‌نی ده‌بێته نه‌خشه ڕێگایه‌ك بۆ داهاتووی زانكۆی سۆران بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیێكی سه‌ربه‌خۆی چاپ‌و چاپه‌مه‌نی هه‌بێت.
- ئه‌م به‌شه ده‌بێته یارمه‌تیده‌رێكی باش‌و كار ئاسانی ده‌كات بۆ چاپكردنی گۆڤاری زانكۆی سۆران .
- پێداچوونه‌وه بۆ هه‌موو بابه‌ت وهه‌گبه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و وتار و لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن ده‌كات.
ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیار:
- ئاماده‌كردنی كلێشه‌ی تێچووی چاپ (نووسین- هه‌ڵه‌چنی).
- له‌ڕووی داراییه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان ده‌زگاكانی چاپ‌و به‌شی كارگێڕی دارایی ده‌كات.
- فرۆشتن و دابه‌شكردنی چاپكراوه‌كانی سه‌نته‌ر
- سه‌رپه‌رشتیكردنی چاپ و ڕاسپاردنی هه‌ڵه‌چنی به هه‌ماهه‌نگی به‌ڕیوه‌به‌ری سه‌نته‌ر بۆ پێكهێنانی لیژنه.
- ئاماده‌كردنی دیزاینی شیاو به پێی بڵاوكراوه‌كان به تایبه‌تی چاپی كتێبه‌كان، كه هه‌موو مافه‌كانی بۆ سه‌نته‌ر پارێزراوه.
ستافی سه‌نته‌ر و دابه‌شكردنی كار بۆ به‌ڕێوه‌بردنی به‌شه‌كانی ئێستای سه‌نته‌ری هه‌ندرێن
د.هه‌ڵمه‌ت بایز ره‌سول |
مامۆستا |
به‌رپرسی سه‌نته‌ر |
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. |
سه‌روان سه‌دیق حه‌سه‌ن |
ی. وه‌رگێڕ |
ئه‌ندامی ستافی سه‌نته‌ر(وه‌رگیراو له خوێندنی ماسته‌ر ٢٠١٤-٢٠١٥ |
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. |
دانه‌ر عه‌بدوڵا ئیبراهیم |
ی. وه‌رگێڕ |
سه‌رپه‌رشتیار و مامۆستای خولی فێركردنی زمانی كوردی |
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. |
سه‌رباز مه‌جید عومه‌ر |
ی. توێژه‌ر |
سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی ڕاگه‌یاندن و هۆشیاری (وه‌رگیراو له خوێندنی ماسته‌ر ٢٠١٤-٢٠١٥ |
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. |
سامان له‌تیف یه‌حیا |
ی. توێژه‌ر |
سه‌رپه‌رشتیاری لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووكی سه‌نته‌ر |
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. |
شایسته كه‌ریم مه‌حمودی |
ماسته‌ر |
گرێبه‌ستی نوێ |
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. |
بۆ پێوه‌ندی گرتن:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
066 264 3626