زانكۆی سۆران هه‌میشه به‌دوای ئه‌وه‌وه‌یه كه چۆن بتوانێ مێشك و هزره به‌توانا و كاریگه‌ره‌كان به‌ره‌و لای خۆی راكێشێت. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌وڵده‌دا هه‌م وه‌ك خزمه‌ت كردنێك به‌وانه‌ی كه توانا‌و به‌هره‌ی تایبه‌تیان هه‌یه و هه‌لییان بۆ نه‌ڕه‌خساوه و هه‌م بۆ راكێشانی كه‌سانی به‌توانا بۆ زانكۆ و سوود وه‌رگرتن له هزر و توانایان، كورسی تایبه‌ت دابین بكات. دیاره له رابردوودا ئه‌مه له رووی چه‌ندایه‌تییه‌كی كه‌مه‌وه هه‌بووه، به‌لام هه‌وڵده‌درێت له داهاتوودا هه‌م له رووی چه‌ندایه‌تییه‌وه و هه‌م له رووی چۆنایه‌تییه‌وه و به ستانداردگه‌لێكی به‌رزی زانستی، ئه‌م پڕۆسه‌یه په‌ره پێ‌بدا.