به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارووباری یاسایی

بەڕێوەبەرایەتی كارووباری یاسایی وەك یەكەیەكی كارگێڕی، بە گوێرەی یاساو رێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە سێ بەش پێكدێت و دەسەڵاتی ئەنجامدانی ئەم كارانەی هەیە:

یەكەم: بەشی بەڵگەنامەكان: ئەم بەشە یەكێكە لەو بەشانەی تایبەتە بە ئەنجامدان و پەسەندكردنی بەڵگەنامە یاساییەكانی وەك دەستەبەرییەكان و بەڵێننامەكان و بریكارنامە و گرێبەستە كارگێڕییەكان و ئەنجامدانی گشتاندنە یاساییەكان بۆ یەكە كارگێڕییەكانی تری زانكۆ.

دووەم: بەشی گرێبەستە گشتییەكان: ئەمه‌ تایبەتمەندە بە ئەنجامدانی گرێبەستە گشتییەكان كە زانكۆ تیایدا لایەنە.

سێیەم: بەشی بەدواداچوون و داوای یاسایی: ئەم بەشە تایبەتمەندە بە ئەنجامدانی ڕاوێژی یاسایی و بەدواداچوون بۆ ئەو پرس و كێشانەی، كە رەهەندی یاساییان هەیە. هەروەها بەشداریكردن لە داواو دۆسییە یاساییەكان لە دادگاكانی كوردستان.

گۆڕانكاری چۆنایەتی (نوعی) لە كاروبارى یاسایی

دوای هەمواركردنەوەی یاسای دادنووسی ژمارە (33)ی ساڵی 1998 لەلایەن پەرلەمانی كوردستان بە یاسای ژمارە (16)ی ساڵی 2012 و بەخشینی دەسەڵاتی ئەنجامدانی مامەڵەكانی دادنووسی لە بەڕێوەبەرایەتی یاسایی زانكۆكانی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتی كارووباری یاسایی لە سەرۆكایەتی زانكۆی سۆران بە شێوەیەكی جیاواز لە فەرمانگە دادنووسییەكان و زانكۆكانی كوردستان، مامەڵەی ئەنجامدانی قوتابی و خوێندكارانى ئاستى خوێندنى به‌كالۆريۆس و ماسته‌ر و دكتۆراى بە ئەلكترۆنی كرد. هەنگاوی بە ئەلیكترۆنیكردنی مامەڵە یاساییەكان بۆ یەكەمین جار لە ئاستی كوردستان له‌ زانكۆى سۆران پەیڕه‌و كرا، ئەمەش لە پێناو كارئاسانی بۆ قوتابییان و خوێندكاران و كانديدانى خوێندنى باڵا و نەهێشتنی رۆتیناتی كارگێری، ئەمەش گۆرانكارییەكی گرنگە و كاركردنە بە پڕەنسیپی (Simplification of Procedures and the Development of Work) كە بە مانای كارئاسانی لە رێكارە كارگێڕییەكان و بەرەوپێشبردنی كارى كارگێڕى دێت، بۆیە ئەنجامدانی مامەڵەكان بە ڕێگەی ئەلیكترۆنی چەند دەرەنجامێكی گرنگی لێكەوتەوە.

 

پێوه‌ندی:

به‌ڕێوه‌به‌ر: حه‌سه‌ن مسته‌فا حسێن

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

 legal.affairs@soran.edu.iq