وه‌ك له باسی روانگه و ستراتیژی لێكۆڵینه‌وه‌دا هاتووه، زانكۆی سۆران ته‌نیا به دوای ئه‌وه‌وه نییه، كه له رووی چه‌ندایه‌تییه‌وه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی توێژینه‌وه‌ی زانستی بباته سه‌رێ، به‌ڵكو به دوای ئه‌وه‌وه‌یه كه چۆن له رووی چۆنایه‌تیشه‌وه، بتوانێ لێكۆڵینه‌وه‌كانی بباته سه‌ره‌وه. ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت كه توێژینه‌وه‌ی ئه‌نجامدراو چه‌نده كاریگه‌ری هه‌یه و چه‌نده وه‌ڵامی پرسیاره‌كان به روونی ده‌داته‌وه و چه‌نده له ئاستی دنیادا، ده‌توانێ ببێته روانگه و داهێنانێكی نوێ و باوه‌ڕپێكراو . بۆیه زانكۆی سۆران گرنگی زۆر به ده‌ستنیشانكردنی كاریگه‌ری توێژینه‌وه له بواره زانستییه جۆراوجۆره‌كان ده‌دات و ئه‌وپه‌ڕی هاوكاری و پشتیوانی خۆیشی به شێوه‌یه‌كی بێ درێغانه، پێشكه‌ش به لێكۆڵه‌ر ده‌كات.